ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، کچێکی تەمەن ١١ ساڵ لە ڕووباری شانەدەر خنکا و تیمەکانی فریاکەوتن سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەکەیدا.

عیماد کەنعان ڕێکانی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات "کاتژمێر ٥ی ئێوارەی دوێنێ کچێک بە ناوی ئاسیا عەزیز سەلیم تەمەن ۱۱ساڵ لە ڕووباری شانەدەری سەربە قەزای مێرگەسۆر خنکاوە".

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران وتیشی، ئاسیا لەگەڵ براکەیدا لە قەراغ ڕووبارەکەدا یارییان کردووە و لەوکاتەدا کەوتووەتە ناو ڕووبارەکەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، تا کاتژمێر ٨ی شەوی ڕابردوو، تیمەکان بەدوای تەرمەکەیدا گەڕاون، بەڵام لەبەر لێژی و خوڕی ئاوەکە نەیانتوانی تەرمی ناوبراو بدۆزنەوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبن لە گەڕان.

 

  • 1