ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

جوتیارێكی كورد له‌ شاری عه‌فرین به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی گه‌نمه‌كه‌ی له‌ به‌تاڵانبردن شه‌ش چه‌كداری هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی توركیا ده‌كوژێت.

شیرین عه‌فرینی، چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ عه‌فرین رایگه‌یاند "تا ئێستاش به‌تاڵانبردنی ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانی هاووڵاتیانی كورد له‌لایه‌ن چه‌كدارانی توركیا و هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، له‌و چێوه‌یه‌شدا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 12ی حوزه‌یران، ویستویانه‌ ده‌ستبگرن به‌سه‌ر گه‌نمی جوتیارێكی كوردا ، به‌ڵام بووه‌ته‌ ده‌مه‌قاڵێیان و ئه‌و جوتیاره‌ كورده‌ هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ریان و شه‌ش چه‌كداری كوشتووه‌".

ئەو چالاكوانە وتیشی "چه‌كدارانی سوپای توركیا و گروپه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی تائێستاش به‌رده‌وامن له‌ به‌تاڵانبردنی موڵك و ماڵێ هاووڵاتیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ حاڵه‌تی له‌مشێوه‌یه‌ رووده‌ده‌ن".

 

  • 1