ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی مامۆستا قەرەنی، پرسەنامەك ئاراستەی بنەماڵەكەی دەكات.

دەقی پرسەنامەكە:

كۆچی دوایی ئەو پیاوە تێكۆشەرو ناودارەی حزبمان ناخی هەژاندین، سەردەمە سەختەكانی خەبات شایەدی بوێری هاوڕێ‌ قەرەنیمان بۆ دەگێڕنەوە، بێپسانەوە هاوشانی هاوڕێیانی قۆناغە دژوارەكانی بەسەربەرزی بەڕێكردوو وەك پیاوێكی بەویقاڕ هاوڕێیەتی پاراست.

ئێمە لە مەكتەبی سیاسی و تەواوی هاوڕێیان نیگەرانی لە دەستدانی ئەو پیاوە جوانەین و پرسەكە بە پرسەی خۆمان دەزانین و هیوا خوازیشین ئەمە دووا ناخۆشی و كۆستی خێزان و بنەماڵەكەی بێت.

مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان

13/6/2018

  • 1