ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

عومەر ئاوارە

لە سنوری شارۆچكەی خانەقین چەكدارانی داعش دوو هاوڵاتی تیرۆردەكەن كە هەردووگیان ژن ومێردی یەكدین.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شارۆچكەی خانەقین هەواڵەكەی پشت راستكردەوەو بە (ڕێگای كوردستان)ی ڕاگەیاند:- لە سەر ڕێگەی سەرەكی گوندی حسێن مەمە بۆمبێكی چێنراو كە داعش داینابو بە ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییەكی دانیشتووی شارۆچكەی خانەقیندا دەتەقێتەوەو دوو هاوڵاتی كە پیاوێك وئافرەتێكن وژن ومێردی یەكدین برینداریان دەكات ودواتریش چەند چەكدارێكی داعش یەكسەر دەگەنە سەریان وهەردووگیان گولەباران دەكەن وتیرۆریان دەكەن.

گوتیشی:- پیاوەكە ناوی حسێن حەیدەرەو پێشەی پۆلیسی پاسەوانەو ژنەكەش ناوی سەبیحە مەجیدە وپێشەی مامۆستایە ودوای ڕووداوەكەش چەكدارانی داعش ناوچەكە بەجێ‌ دەهێڵن وبەرەو شوێنێكی نادیار هەڵدێن.

  • 1