ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەئامانجى ڕەخساندنى دەرفەتى لەبار بۆ خوازیارانى فێربونى زمانى ئینگلیزى، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئامادەکارى دەکات بۆ کردنەوەى خولى پەرەپێدانى زمانى ئینگلیزى لە پارێزگاکانى کوردستان.

لەو چوارچێوەیەدا، رۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتى (١٣/٦/٢٠١٨) لە دیوانى وەزارەت لە نێوان د.ئامانج سەعید ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، کریستۆڤەر لیدلۆ سەرپەرشتیارى ڕێکخراوى ئیمیدیست لە کوردستان بەڕێوەچو.

لە کۆبونەوەکەدا، ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى باسى لە دیدگاى وەزارەت کرد بۆ گرنگیدان بەزمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى کوردستان، بۆ ئەوەش ڕایگەیاند: وەزارەت ئەخوازێ خولى پەرەپێدانى تواناى زمانى ئینگلیزى بۆ خوازیارانى زمان بکاتەوە، بەتایبەت کاندیدەکانى خوێندنى باڵا، بۆ ئەوە مەبەستەش وتى: دەمانەوێ سود لە ئەزمونى سەرکەوتویى ڕێکخراوى ئیمدیست وەربگرین.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا، گفتوگۆ دەربارەى هەنگاوەکانى کردنەوەى ئەو خولانە لە پارێزگاکانى (هەولێر، هەڵەبجە، سلێمانى ودهۆک) کرا، هاوکات باس ئامادەکارییەکانى ڕێکخراوى ئیمدیست کرا بۆ کردنەوەى سێنتەرى تاقیکردنەوەى (TOEFL iBT) لە زانکۆ حکومیەکان.

لە ئێستادا، لە دیوانى وەزارەت، بەهاریکارى ڕێکخراوى ئیمدیست خولى پەرەپێدانى تواناى زمانى ئینگلیزى بۆ فەرمانبەرانى دیوانى وەزارەت کراوەتەوە.

ڕێکخراوى ئیمدیست لە ساڵى (١٩٥١) دامەزراوە و، ئۆفیسى سەرەکیان لە (واشنتن)ى پایتەختى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکایە و، خاوەن ئەزمونى نزیکەى (٧٠) ساڵە کارکردنیان لە بوارى خولى پەرەپێدانى تواناى زمانى ئینگلیزى هەیە و، لە ئێستادا لقیان لە دەیان وڵات هەیە.

  • 1