ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیاردەری کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم ڕایگەیاند لە ئەمڕۆوە هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی ناوەندەکان بکەن بۆ نوێکردنەوەی ناوەکانیان لە تۆماری دەنگدەران.

ئیسماعیل خورماڵی بڕیاردەری کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایگەیاند ، لەسەر بنەمای داتانی وەزارەتی بازرگانی و لەسەر بنەمای فۆرمی خۆراک داتایەکی نوێی دەنگدەرانیان ئامادەکردووە و تۆمارە نوێیەکەیان رەتکردووەتەوە.

بڕیاردەری کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ٢٧٥ هەزار ناو لە تۆماری نوێی دەنگدەران سڕدراونەتەوە، هەروەها زیاتر لە ٦٧ هەزار ناوی دوبارەیان سڕکردووە و پێویستە ئەو کەسانە سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوەکانیان.

ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە، دوای زیاتر لە شەش مانگ کارکردن تێیدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم تۆماری دەنگدەرانی تەواو کرد و دەڵێت "زۆر لەوەی عێراق پاکترە".

 

  • 1