ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كار بۆ بنەبڕكردنی دیاردەی سواڵكردن دەكەن و دەشڵێت، ٥% ئەو منداڵانەی سواڵ دەكەن خەڵكی سلێمانین.

رۆژی سێشەممە 10ی تەموزی 2018 ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامییەت لەگەڵ نوێنەرانی هەریەك لە داواكاری گشتی، دادوەری نەوجەوانان، یەكێتی زانایانی ئاینی، ئاسایشی سلێمانی، پۆلیسی نەوجەوانان، رێكخراوی منداڵپارێز، چاودێری كۆمەڵایەتی کۆبووەتەوە.

لە دوای کۆبوونەوەکەش قائیمقامی سلێمانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لە ماوەی ٦ مانگی رابردوودا لەلایەن پۆلیسی نەوجەوانان و دادوەری گشتی و منداڵپارێزەوە ٢٣٥ منداڵ بەهۆی سواڵكردنەوە گیراون، بۆ زاڵبوونیش بەسەر ئەو دیاردەیە، بریاردراوە بە هەماهەنگیكردن لەگەڵ رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخراوە ناوخۆییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەداهاتوودا كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدرێت بۆ دانانی بەرنامەیەكی توندوتۆڵ و گونجاو كە بتوانێت رێگری بكات لە زۆربوونی ئەو دیاردەیە".

ئاوات محەمەد راشیگەیاندووە، "ئەو منداڵانەی لە فولكە و شەقام و شوێنە گشتییەكاندا سواڵدەكەن تەنها رێژەی ٥% ی خەڵكی سلێمانین و رێژەی ٩٥% ئاوارەن و خەڵكی شارەكانی تری عێراقن".

  • 1