ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان داوا لە ھاوڵاتیان دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لە بوونی ناوەکانیان سەردانی ناوەندەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بکەن.

رۆژی سێشەممە 10ی تەموزی 2018 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای دەكات، لە ڕێکەوتی ١١/٧/ ٢٠١٨ تاوەکو ١١/٨/٢٠١٨ ناوەندەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەکرێتەوە، تکایە سەردانی نزیکترین بنکە بکەن بۆ دڵنیابونەوە لە بوونی ناوەکانتان لە تۆماری دەنگدەران.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، بنکەکان ھەموو ڕۆژانی ھەفتە جگە لە ھەینی لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تاوەکو ٣ی پاش نیوەڕۆ کراوە دەبێت.

کۆمسیۆنی ھەرێم ئەوەشی نەشاردۆتەوە كە، لە کاتی سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران تکایە فۆرمی خۆراک و یەکێک لەم بەڵگەنامانەت پێبێت (ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عێراقی، کارتی نیشتیمانی، پاسپۆرت بەمەرجێک ماوەکەی بەسەرنەچوبێت).

  • 1