ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێناس گەرمیانی

بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو دزینی ماتۆڕسكیلێكی لە لایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە لە شارۆچكەی خورماتوو ڕاگەیاند.

محەمەد فایەق بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو لەمبارەیەوە بە (ڕێگای كوردستان)ی ڕاگەیاند:-لە گەڕەكی كۆماری شارۆچكەی خورماتووماتۆڕسكیلی هاوڵاتییەكی كورد بە ناوی دانا خەلیل ئیبراهیم لە لایەن كەسانێكی نەناسراوەوە دزرا.

گوتیشی:- تاكو ئێستاكە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕوون نەبووەتەوە كە ئەو دزانە كێن وسەر بە چی لایەن وتاقمێكن ولە گەڵ ئەوەشدا ئەو ماتۆڕەی كە دزراوە لە جۆڕی پێنج گێڕەو ڕەنگی سورە.

 

 

  • 1