ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی بڵاوکردەوە و بەرزترین پلەی گەرما لە کەرکوک دەبێت کە ٤٦ بۆ ٤٧ پلەیە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٥ پلە و نزمترینیش ٢٩ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٤٦ پلە بە ٣٠ پلە دەبێت، دهۆک ٤٤ بە ٢٧ پلە دەبێت، کەرکوک ٤٧ پلە بە ٣٠ پلە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٥ پلە و نزمترینیش ٢٩ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٤٥ پلە بە ٢٩ پلە دەبێت، دهۆک ٤٤ بە ٢٧ پلە دەبێت، کەرکوک ٤٦ پلە بە ٣١ پلە دەبێت.

 

  • 1