ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ژمارەیەک لە خاوەن پێداویستییه‌ تایبەته‌كان لە شاری سلێمانی وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر گوزەرانیان، کورسییەکانیان سوتاند.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ی ته‌مموزی 2018، لەبەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر خراپی ژیانیان، ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن پێداویتسیی تایبه‌ت، کورسییەکانیان سوتاند.

خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر بێده‌نگیی حكومه‌ت له‌ خراپیی ژیانی ئه‌و توێژه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ کەمی موچە و دواكه‌وتنی موچه‌كانیان ده‌ربڕیووه‌.

ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتریش چەندین جار ئه‌و خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تانه‌ خۆپیشاندانیان کردووە و ناڕەزاییان دەربڕیوە، بەڵام حکومەتی هەرێم نەچووە بە دەم داواکارییەکانیانەوە.

ئ.ح

 

  • 1