ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە کۆی ٣٥ پڕۆژەی چاکسازی لەناو وەزارەتی پێشمەرگە تەنیا یەک پڕۆژە تەواو کراوە، ئەویش بە ئەلیکترۆنیکردنی موچەیە.

رۆژی چوارشەممە 11ی تەموزی 2018 جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی كوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان، بەڕێوەبەرایەتییەکی چاکسازییان لەناو وەزارەتدا کردووەتەوە و لە کۆی ٣٥ پڕۆژەش تا ئێستا یەک پڕۆژەیان تەواو کراوە".

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاند، "کارەکانی ئەو لیژنەیە بەردەوامە کە بۆ لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی پێکهێنراوە".

جەبار یاوەر باسی لەوەشكرد، "گۆڕانکارییەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە جێبەجێ کراون بەبێ ئەوەی جۆری گۆڕانکارییەکان ئاشکرا بکات".

  • 1