ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سکاڵای دانیشتوانی پێنجوێن دەستیان بەسەر ١٥ ماتۆڕسکیلدا گرتووە و شۆفێرەکانیشیان دەستگیرکراون.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕایگەیاندراوێکدا رایگەیاندوە، پاش سکاڵای ژمارەیەک هاوڵاتی لە قەزای پێنجوێن بەرامبەر زۆربوونی ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا کە بووەتە ھۆی بێزارکردنیان، لەلایەن بەشی پۆلیسی پێنجوێنەوە ھەڵمەتێکی فراوان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلە بێ سەرەتاکان ئەنجامدرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە ، تەنها شەوی ڕابردوو توانرا دەستبەسەر ١٥ ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتادا بگیرێت و شۆفێرەکانیشیان دەستگیر بکرێن.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەشڵێتن، پاش ھەڵمەتەکە، لەلایەن بەشی پۆلیسی پێنجوێنەوە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە گیراوەتەبەر کە ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتایان پێبووە و ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.

وتیشی، ھەڵمەتەکانیان بەردەوام دەبن بۆ لێپێچینەوە و دەستبەسەرداگرتنی ئوتومبێل و ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا و سەرجەم پێشێلکارییە یاساییەکانی تر.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ھاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە کە ھەڵمەتەکانیان بەردەوام دەبێ بۆ لێپێچینەوەو دەستبەسەرداگرتنی ئوتومبیل و ماتۆرسکیلی بێ سەرەتاو سەرجەم پێشێلکارییە یاساییەکانی تر.

ئ.ح

 

  • 1