ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە گەڕەكی بەختیاری لەشاری سلێمانی کرێکارێک لەكاتی كاركردنیدا كەوتووەتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.

رۆژی پێنج شەممە 12ی تەموزی 2018 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، "دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان كرێكارەكەیان بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی گواستراوەتەوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا".

هەر لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی-دا هاتووە، هاوڵاتییەكە ناوی (أ، ن، ر)ە، لەدایكبووی ١٩٨١، پیشەی كرێكار بووە و لەكاتی كاركردنیدا لە پەیژەی بینایەكەوە كەوتووەتە خوارەوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

  • 1