ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرچاوەیەك لەمەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان، لێدوانەكەی سەرۆك وەزیرانی توركیا بیناڵی یڵدرم لەبارەی ناوزەدكردنی پەكەكە بەتیرۆریست لەتەنیشت تیرۆریستانی داعش رەتدەكاتەوەو داوا لەحكومەت‌و هێزە سیاسیەكانی توركیا دەكات بەزووترین كات دەست بەهەوڵەكانی پرۆسەی ئاشتەوایی بكەنەوە لەپێناو گەلانی كورد‌و توركیا.

ئەو سەرچاوەیە بەماڵپەڕی رێگای كوردستان راگەیاند، لێدوانی سەرۆك وەزیرانی توركیا لەبارەی پەكەكەوە و ناساندنی بەتیرۆریست، لێدوانێكی نابەجێ بوو، چوونكە هێزێكی وەكو پەكەكە، تیرۆریست نییەو دەربڕی بزاڤی رزگاری نیشتمانییە لەتوركیا‌و یاساو رێساو دەستور‌و سیاسەتی حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی توركیا رێگای سەربازی‌و توندوتیژی بەرامبەر بە گەلی كوردستانیان گرتۆتە بەر، بۆیە ئەم لێدوانە خزمەتی پرۆسەی ئاشتی ناكات‌و بۆیە داوا لەهەموو لایەنە سیاسی‌و بەتایبەتی حكومەتی توركیا دەكەین بەزووترین كات دەست بدەنەوە پرۆسەی ئاشتتەوایی بكەنەوەو هەوڵی چارەسەری كێشەی رەوای گەلێك بەپرۆسەی سەربازی ناكرێت‌و بەهیچ شێوەیەك كۆتایی نایێت، هەروەها ئەگەر تیرۆریست هەبێتە ئەوە دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی داعش‌و گروپە هاوشێوەكانێتی نەك هاوتەریبكردنی ئەو تیرۆریستانە بە پەكەكە.