ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

جەماوەری گەلەكەمان، هێز و لایەنە سیاسیەكان

لە كاتێكدا هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی لە هەرێمەكەمان لە ئارادایە. دوای ئەوەی گەڕی یەكەمی كۆبونەوەكان لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان بە ئیجابی بەڕێوەچوون وە چاوەڕوانی بەشی دووەمی كۆبونەوەكان بووین بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان و گۆڕانكاری لە حكومەت و دۆزینەوەی ڕێگاچارە بۆ پرسی یاسا و سەرۆكایەتی هەرێم بەداخەوە جارێكی دیكە لە بازگەی پردێ ڕێگە لە دوو ئەندام پەرلەمان دەگیرێت( علی حمەصالح و سۆران عمر) كە بچنە هەولێری پایتەختەوە كە ئەمە پێچەوانەی سادەترین مافی هاووڵاتیانی بوونە و پێشێلكردنی مافی مرۆڤە، چ جای ئەو بەڕێزانە ئەندامی پەرلەمانی كوردستانن و مافی پارێزبەندیان هەیە ئەم كارە نەشیاو نەخوازراوە بەبۆچوونی ئێمە پرۆسەی ئاشتی و پێكەوەژیان ئاڵۆزدەكات و خزمەت بە پرۆسەكە ناكات و هەر تێڕوانینێك كە هەبێت لەسەر هەركەسێك پێویستە ڕێكاری یاسایی بگیرێتەبەر نەك پەنا بردن بۆ ڕێگری و توندوتیژی كە ئەمەش پێچەوانەی بنەماكانی دیموكراسی و ئازادی تاك و سەرەتاكانی مافی مرۆڤە ئەم كارە نەخوازراوانە سەركۆنە و ئیدانە دەكەین و نابێت ببێتە نەریت

هیوادارین هەموو لایەنەكان بە بەرپرسیارێتی قۆناغەكە لەم مەسەلە بڕوانن و كار بۆ چارەسەری بكەن،

ابوكاروان

فراكسیۆنی ئازادی

لەپەرلەمانی كوردستان

٢٠١٧/١/١١