ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شاندێكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان سەردانی حزبی شیوعی كوردستان دەكات و هەردوو لایەن جەخت لە یەكڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەكان دەكەنەوە.

رۆژی دووشەممە هەریەك لە دكتۆر كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان و ئیبراهیم سۆفی و ئەبو كاروان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی پەیوەندییەكان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان لە هەولێر پێشوازیان لە شاندێكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان كرد، بە سەرۆكایەتی هەڤاڵ نیلوڤەر هاوسەرۆكی كەنەكە و بەیاوەری فاروق جەمیل و شكروڵڵا حەمە ئەمین و ئەندامانی كۆنگرەی نەتەوەیی.

لەدیدارەكەدا هەردوو لایەن باسیان لە بارودۆخی ناوچەكە بەگشتی كردو ئەو پێشهات و گۆڕانكاریی و مەترسیانەی كە لەئارادان تاوتوێكران.

هەروەها جەختیانكردەوە كە یەكڕیزی لایەنە سیاسییەكان لەم قۆناغەدا لەهەموو كاتێك زیاتر پێویستە، چونكە تەنها بەیەكڕیزی دەتوانرێت ماف و دەستكەوتەكان بپارێزرێن.