ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

قایمقامییەتی قەزای سلێمانی ئاشكرای دەكات كە شەش كافتریا و یانەی شەوانەیان بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن لەشارەكە داخستووە. لەراگەیەنراوێكدا قایمقامییەتی سلێمانی دەڵێت، لەئەنجامی گەڕان و بەدواداچوونەكانی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەت و پاش چەند جارێك ئاگاداركردنەوە، بڕیاری داخستنی شەش كافتریا و یانەی شەوانە دراوە بەهۆی پابەندنەبوونیان بەرێنماییەكانی كارەوە.

هەرێم عەبدولڕەحمان سەرۆكی‌ لیژنەی‌ بەدواداچوونی‌ رێستۆرانتەكان لە لیژنە ‌هاوبەشەكانی‌ قایمقامیەتی‌ سلێمانی‌ ئاماژەی بەوەداوە كە هەموو ئەو شوێنانە بەڵێننامەیان لێوەردەگیرێت تا ئەو كاتەی پابەنددەبن بە جێبەجێكردنی هەموو مەرج و رێنماییەكانەوە. هەرێم وتیشی، لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی ئەوان بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون و پشكنینەكانیان و ئەو شوێنانەی پابەند نەبن بەرێنماییەكانەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت. لەراگەیەندراوەكەی قایمقامییەتی سلێمانیدا داوا لەهاووڵاتیان كراوە هاوكاریان بن لە سەرپێچی ئەو ناوەندە بازرگانی و دوكان و كافتریا و یانە شەوانەییەكانی شارەكە، بۆ ئەوەی لیژنەكانیان زۆرترین شوێنی بازرگانی بپشكنن.

کوردستانی