ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێكەوتی 2017/2/13 لەبارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان كۆبوونەوەیەك ئەنجام درا بەمەبەستی درێژەدان بەو كۆبوونەوانەی كە لەماوەی رابردوو گرێدرابوون.

كۆبوونەوە جەختی لەسەر ناوەڕۆكی راگەیاندراوی 9/2/2017 كردەوە، درێژەبدات بەكاركردن لەسەر خاڵەكانی ناو راگەیاندراوەكە كە بریتین لە ئەنتەرناتیڤی پرۆژەی التسویە الوگنیە ی هاوپەیمانی نیشتمانی كەوا بڕیارە لەچوارچێوەی هەوڵ و تێڕوانینەكانمان لەمەڕ كڕۆكی پرۆژەكە بیخەینەڕوو، هەروەك كۆبوونەوە جەختی لەسەر چاككردنی باری بژێوی خەڵك كردەوەو لەم روانگەیەوە لایەنەكانی كۆبوونەوە پێیان وابوو كە پێویستە هەرچی زووترە بەجددی كار لەسەر چاككردنی بژێوی خەڵك بكرێت، هەروەها كۆبوونەوەی هەر پێنج لایەنی كوردستانی جەختی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی كردەوە لەبارەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی هەرێم كە بەحزبی كراوەو وەك پاوانكارییەكی حزبی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

حزب و لایەنەكانی بەشداربووی كۆبوونەوە بڕیاریاندا، لەئایندەیەكی نزیكدا تێڕوانینیان لەمەڕ پرسە هەنووكەییەكانی هەرێم و عێراق و باری بژێوی خەڵك و كۆمسیۆنی بەحزبی كراو لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بخەنەڕوو.

حزبی شیوعی كوردستان.

حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان.

حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان.

پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان.

بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان.