ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبڕیارێكیدا پێدانی مۆڵەتی بە پرۆژەی نیشتەجێبوونی نوێ راگرتووەو راشیگەیاند" پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵ و گەشتوگوزار، راناگیرێت و بەردەوامدەبێت.

بەرێوبەری گشتی یاسا و كارگێڕی لەدەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند" مۆڵەتی 89 پرۆژە هەڵوەشێنراونەتەوە، زیاتر لە 30 هەزار دۆنم زەوی بۆحكومەتی هەرێم گەڕێندراوەتەوە. گوتیشی" 394 پڕۆژە كارەكانیان ڕاگیراوە. ئاماژەی بەوەشكرد" لەو ژمارە پرۆژەیە 71دانەیان زەوی بۆ تەرخانكرابوو، كەزیاتر لە3هەزار دۆنم دەبوو، بەڵام بەهۆی راگرتنی مامەڵەكانیان، زەوییەكانیان لێ وەرگیراوەتەوە.

ئەو بەڕێوەبەرە گوتیشی" سەرەڕای هەڵوەشاندنەوە و راگرتنی مۆڵەتی ژمارەیەكی زۆر لەپڕۆژەكانی نیشتەجێكردن، بەڵام كاركردن لە 800 پڕۆژەدا بەردەوامە.

 

کوردستانی