ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە" كەكۆمپانیای دانەغاز رایگەیاندووە لەدادگایەكی لەندەن كەیسێكی لەدژی حكومەتی هەرێم بردووەتەوەو ئەو دادگایە بڕیاریدا كەدەبێت حكومەتی هەرێم 121 ملیۆن دۆلار بداتە دانەغاز.

دانەغاز روونیكردووەتەوە" ئەو بڕە پارەیەی كەحكومەتی هەرێم پێیان دەدات لەبەرامبەر دەرهێنانی غازی شل و چڕە، كە لەماوەی نێوان 30ی حوزەیرانی 2015وە تا 31ی ئازاری ساڵی 2016 دانە غاز و هاوبەشەكانی لەهەرێم دەریانهێناوە.

دانەغازی ئیماراتی راشیگەیاندووە" دادگاكەی لەندەن هەموو ئەو سكاڵایانەی حكومەتی هەرێمی رەتكردووەتەوە، كە گوتبووی كۆمپانیای دانەغاز بەبێ‌ هیچ هۆكارێك لەجێبەجێكردنی پڕۆژەكانی دواكەوتووە.

كۆمپانیای دانەغاز ئاماژەی بەوەشكردووە" بەپێی بڕیاری دادگایەكی لەندەن، لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا پێویستبوو حكومەتی هەرێم لەماوەی 28 رۆژدا یەك ملیار و 980 ملیۆن دۆلار بەكۆمپانیاكەمان بدات.

 

کوردستانی