ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژئاوای شاری سلێمانی بەبڕیاری ژمارە 4259 لە12ی شوباتی 2017 كە بۆ سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگان و بەشەكانی پەروەردە گشتاندوویەتی تیایدا هاتووە. بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی - پەیمانگای راهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی ژمارە 1948 لە 24ی كانوونی دووەمی 2017 ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانە دەكەین كە هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیین بە هەرسێ بەشەكەیەوە (زانستی و وێژەیی و پیشەیی)، ئارەزوومەندن ناونیشانیان بگۆڕن بۆمامۆستا، باسەردانی كۆلێژی بنیادی ئێوارانی زانكۆی سلێمانی بكەن بۆ تۆماركردنی ناوەكانیان، بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا. ئاماژە بەوەشدەكات" فەرمانبەران دەبێت لەو پسپۆڕییە بخوێنن، كە لەگەڵ بڕوانامەی ئامادەییەكەی یەكدەگرێتەوە. ئەوەش دەڵێت" ئەو فەرمانبەرانەشی كە هەڵگری بڕوانامەی زانكۆ یاخود پەیمانگاكان و ئارەزوومەندن ناونیشانیان بگۆڕدرێت لە فەرمانبەرەوە بۆمامۆستا، دەتوانن فۆڕمی بەرایی فەرمانبەران پڕبكەنەوە بە گۆڕینی ناونیشانیان.

 

کوردستانی