ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ساڵانە رۆژی چواردەی شوبات شیوعییەكانی عێراق و كوردستان لە سەرتاپای جیهان یادی رۆژی شەهیدی شیوعی دەكەنەوە، ئەمساڵیش شەست و هەشتەمین ساڵیادی رۆژی شەهیدی شیوعی كرایەوەو شیوعییەكان بەڕێزو وەفادارییەوە بەرانبەر بە قامەتی ژمارەیەك لە سەركردە شەهیدەكانی حزبی شیوعی وەستان، كە لەپێناو وەدیهێنانی دروشمی نیشتمانێكی ئازادو گەلێكی بەختەوەر گیانیان بەخشی.

هەر بەبۆنەی چواردەی شوبات رۆژی شەهیدی شیوعی، سكرتێرو ئەندامانی محەلی دەشتی موسڵی حزبی شیوعی كوردستان و خانەوەدەی سەربەرزی شەهیدان، سەردانی گۆڕستانی شەهیدانیان كرد لە گوندی دۆغات.

لە رێورەسمی سەردان و یادكردنەوەكەدا وێڕای دانانی تاجە گوڵینە لەسەر گڵكۆی شەهیدان، هاوڕێ ئەبو سامان وتاری مەكتەبی سیاسی پێشكەشكردو وتاری كۆمیتەی محەلی دەشتی موسڵیش لەلایەن هاوڕێ فەریدەوە خوێندرایەوە.

کوردستانی