ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئێوارەی رۆژی سیانزەی شوبات وەفدێكی یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان دەكەن و لەگەڵ سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كۆ دەبنەوە.

سەردانی یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان بەسەرۆكایەتی كەریم بەحری و ژمارەیەك لەئەندامانی یەكێتییەكە بوو.

وەفدەكە لەلایەن دكتۆر كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و ئەبوتارا و ئەبوكاروان، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و هاژە سلێمان ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پێشوازیان لێكرا.

لە كۆبوونەوەكەدا پرۆژەیەك پێشكەشی حزبی شیوعی كوردستان كرا كە خۆی لە پێكهێنانی ئەنجوومەنێكی نیشتمانیدا دەبینێتەوە بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتە سیاسیی و ئابورییەكانی هەرێم.

حزبی شیوعی كوردستان پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ سەرخستنی پرۆژەكە نیشانداوە كە پێكهێنانی ئەنجومەنێكی دیالۆگی نیشتماییە بۆ چارەسەری كێشەكانی هەرێمی كوردستان.