ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست رێگای كوردستان كوردستان كەوتووە، تیایدا هاتووە، "356 دەرچووی بەشی پزیشكی گشتییان بەگوێرەی پێداویسیتی ئەو كەرتە لەرێكەوتی 15ی شوباتی 2017 دامەزراندووە".

دابەشكردنی دامەزراوانیش بە گوێرەی پێداویستی و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەبێت.

لە راگەیەندراوەكەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشكراوە، ئەو دەرچووانەی بڕیاری دامەزراندنیان لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دراوە, دەرچووی زانكۆكانی سەڵاحەددین, سلێمانی و دهۆكن و لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی بووە.