ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

دوای دوو ساڵ لە ململانێیەكی سەخت لە گەڵ نەخۆشیدا، هونەرمەندی ناوداری كورد تەها ئاغاجان دوێنێ‌ رێكەوتی 15/2 بۆ دواجار ماڵئاوایی لە نیشتمان و هونەرو كەسوكاری كرد، ناوبراو كەسایەتییەكی روح سوكی نێو پانتایی هونەری كوردی بوو لە چەندین دراماو بەرنامەی تایبەتدا رۆڵی بینیوە توانیبووی بە سەركەوتوانە ببێتە جێگەی سەرنجی دەرهێنەرەكانو بینەران و ئەو هونەرمەندانەی لەمانای هونەر دەزانن،دووساڵ نەخۆش كەوتن لە نەخۆشخانەكان نەبووە هۆكاری بەهاناوە هاتنی ئەم كەسایەتیەو ئێستا گلەیی هونەرمەندان لە وەزارەتی رۆشنبیری و حكومەت چڕتر بۆتەوە بۆیە لە گردبوونەوەی بەخاك سپاردنی ناوبراودا ئەو بێزارییە بە سیمای هونەرمەندانەوە دیار بوو.