ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

دوای ئەوەی رۆژی 11ی شوباتی 2017 ئازاد جوندیانی، ئەندامی یەدەگی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، دەستی لەكاركێشایەوەو دواتر لە نامەیەكدا رایگەیاند "ئەگەر جەنابی مام جەلال لەگەڵماندا لەكایەكەدا بووایە، سەرەڕای هەبوونی هەر سەرنج و رەخنەیەك، ئەم نامەیە هەرگیز نەئەنووسرا. دوای ئەم دەست لەكاركێشانەوەیەی لەدەزگا راگەیاندنەكان و تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك چەندین هەواڵ لەسەر پەیوەندی ئازاد جوندیانی بەلایەنی دی و پۆست وەرگرتنی بڵاوكرایەوە، رۆژی 15ی شوباتی 2017 سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاند" ماوەی چەند ڕۆژە لە ژمارەیەك میدیا و ڕاگەیاندنی ناوخۆی هەرێمی كوردستان وا بڵاو كراوەتەوە كاك ئازاد جوندیانی لە سەرۆكایەتیی هەرێم پۆست و ئەركی پێ سپێردراوە، ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە، داوا لە میدیا و ڕاگەیاندنەكان دەكەین بەر لەوەی هەواڵی لەمشێوەیە بڵاو بكەنەوە بەدواداچوون بۆ ڕاستیی و دروستیی هەواڵەكە بكەن".