ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

د. خاڵس قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاندووە" بەهەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای گشتی ئاسایش و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژنەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی رووبەڕووبونەوەی دیاردەی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، نەخشەرێگایەك ئامادەكراوەو ئێستا ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كراوەو لەداهاتوودا كاری وردی لەسەر دەكرێت.

گوتیشی" ئامانج لەو نەخشەرێگایە چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەو مامەڵەكردنە لەگەڵ بەكارهێنەرو بازرگانانی ماددەی هۆشبەر.

د. خالس قادر ئەوەشی گوت" بەهۆی نەخشەرێگاكەوە، بەرنامەیەكی تۆكمە بۆكۆنتڕۆڵكردنی دزەكردنی ماددەی هۆشبەر بۆ هەرێمی كوردستان دادەنرێت، ژمارەیەك دەرمانخە رێگەیان پێدەدرێت هەندێ جۆری دەرمان بفرۆشن، كە سەر بە هۆشبەرەكانن و بۆ چارەسەری هەندێ نەخۆشی بەكاردێن، ئەوەش دەبێت لەژێر چاودێری لیژنەیەكی تایبەت و بەنووسراوی پزیشك، نەخۆشەكە دەرمانەكەی پێیبدرێت.

 

 

کوردستانی