ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەوەی كە كۆمپانیای دانەغاز لەبڕیارێكی دادگایەكی لەندەندا بڕی 121ملیۆن دۆلاری لەحكومەتی هەرێم بردەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەروونكردنەوەیەكدا وەڵامی دانەغازی دایەوەو رایگەیاند" سەبارەت بە بەیاننامەكەی كۆمپانیای دانەغاز دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەندەن ئەوەی نەسەلماندووە كە حكومەتی هەرێم هیچ پابەندبوونێكی هەبێت بۆ كۆمپانیاكە بەپێی پرۆتۆكۆڵی ستراتیژی هاوبەشی (SAP) نێوان حكومەتی هەرێم و دانەغاز و پرۆتۆكۆڵێكی ستراتیژی هاوبەشی دیكەی نێوان هەردولا كە لەمانگی نیسانی 2007 دا واژۆكراوە و حكومەتی هەرێم لە مانگی ئایاری 2009 دا هەڵیوەشاندەوە. سامانە سرووشتییەكان ئەوەشدەڵێت" بەیاننامەكەی دانا غاز ئەوەی باسنەكردووە كە هەرچەندە سكاڵاكاران هەوڵیانداوە مشتومڕی ئەوە بكەن كە بریاری هەڵوەشاندنەوەی پرۆتۆكۆڵی ستراتیژی هاوبەش لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە هەڵەبووە و بەوەش سكاڵاكاران زیانیان بەركەوتووە بەهۆی ئەوەی نەتوانراوە (شاری غازی كوردستان) بەپێی پرۆتۆكۆڵەكە دروستبكرێت و سكاڵاكاران وازیان لەم تۆمەتباركردن و سكاڵایە هێناوە كە بەگشتی هیچ بنەمایەكی نەبووە."

سامانە سروشتییەكان ئەوەشی ڕاگەیاند" دادگا بە گشتی سكاڵایەكی دانەغاز و كرێسنت گروپی ڕەتكردۆتەوە بەوەی بری 3.3 ملیار دۆلاریان زیان لێ كەوتووە سەبارەت بەو قازانجانەی كە دەڵێن دەبوایە وەریانبگرتایە.