جیجی بۆفۆنی ئەفسانە و گۆڵپارێزی یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی، پێی وایە لە ئێستادا ئیدین زیکۆی هێرشبەری یانەی ڕۆما، مەترسیدارترین هێرشبەری جیهانە.

زیکۆ لەم وەرزەدا ئاستێکی نایاب لەگەڵ ڕۆما پێشکەش دەکات و بە تۆمارکردنی ١٨ گۆڵ و بە هاوبەشی لەگەڵ گۆنزالۆ هیگیواین، پێشەنگی گۆڵکارانی کالچیۆییە.

لەلێدوانێکیدا کە ماڵپەڕی زە سەن بڵاویکردووەتەوە، بۆفۆن دەڵێت: "لە ئێستادا زیکۆ مەترسیدارترین هێرشبەرە، ئەو بەشێوەیەکی باش لەگەڵ تەکیکەکانی سپالێتی خۆی گونجاند و بەباشی لێی تێگەیشتووە، ئەو هێرشبەرێکە کە تەنها پێویستی بە کاتە".

وتیشی: "بێ ئەقڵییە ئەگەر پێمان وابێت ئەو هێرشبەرێکی ئاست مامناوەندە و ژمارەکانی قسە لەسەر خۆی دەکەن".

زیکۆ دوای ئەوەی لەگەڵ مان سیتی نەیتوانی سەرکەوتوو بێت، بەبڕی ١٠ ملیۆن پاوەن پەیوەندی بە ڕۆماوە کرد و هەرزوو خۆی وەکو یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی ئەوروپا سەلماند.

وەرزش