ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پێگەی کالچیۆ میرکاتۆ کە چاودێری گواستنەوەکانی خولی ئیتاڵیا دەکات دوپاتیکردۆتەوە کە لیۆناردۆ بەڕێوەبەری نوێی کارەکانی یانەی میلان گفتوگۆکانی لەگەڵ کۆنتی دەستپێکردوە

ئەو پێگەیە تەئکیدی کردۆتەوە کە کۆنتی راهێنەری پێشوی چێلسی مەرجی هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی میلان

مەرجەکانی کۆنتی مانەوەی بەشێک لە ئەستێرە دیارەکانی یانەکە و کڕینی چوار یاریزانی نوێیە بۆ پێکهاتەی میلان

وەرزی رابردوو یانەی میلان لە ژێر دەستی گاتۆسۆ ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و توانیشی بگاتە یۆرۆپا لیگی وەرزی داهاتوو