ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەپێی هەواڵەکەی دەیلی مەیڵ، ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی کراوەی بە بڕی ١٠٠ ملیۆن پاوەند پێشکەشی چێڵسی کردووە بۆ کڕینی کۆرتوا و ویلیان.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆرتوا دڵخۆشی خۆی نەشاردەوەتەوە بۆ گەڕانەوە بۆ مەدریدی پایتەخت و ویلیانیش بێ ئومێد بووە لە پێشکەشکردنی گرێبەست لەلایەن بەرشەلۆنەوە بەهۆی ئەوەی بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ مالکۆڵمی بەڕازیلی ئیمزا کرد کە لەهەمان جێگەی ویلیان یاری دەکات.