ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژنامەی مۆندۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لیۆنێل میسی بە هاوڕێیەتی جۆری ئەلبا و سێرجیۆ بۆسکێچ و جیرارد پیکێ ئەمرۆ دەگەڕێنەوە یانەی بەرشەلۆنە و پشکنینی پزیشکییان بۆ ئەنجام دەدرێت، کە ئەمەش ١٣ رۆژ پێش جامی سوپەری ئیسپانیایە، کە بڕیارە ١٢ی مانگی داهاتوو ئەنجامبدرێت.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، تیر شتیگنی گۆڵچی پێشتر و لە ئێوارەی یەکشەممە کۆتایی بە پشووەکەی هێناوە و پەیوەندی بە راهێنانەکانی یانەکەیەوە کردووەتەوە و یاری مینا و لویس سوارێزیش لە چەند رۆژی داهاتوودا دەگەڕێنەوە یانەکە.

بەپێی رۆژنامەکە، هەریەکە لە ساموێل ئۆمتیتی و عوسمان دیمبلی و ئیڤان راکیتیچ و تۆماس فێرمایلین دواهەمین یاریزانەکان دەبن پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکەنەوە، لەبەرئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان تا کۆتایی بەشدارییان لە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیادا کردووە.