ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا،یانەی بەرشەلۆنە بڵاوی کردەوە کە گەیشتونە ڕێککەوتن لەگەڵ یاریزانی چیلی و یانەی بایرن میونشن ئارتۆرۆ ڤیداڵ بۆ پەیوەندی کردن بە یانەی بەرشەلۆنەوە بۆ ماوەی سێ وەرز.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ڤیداڵ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگاتە کەتەلۆنیا و پشکنینی پزیشکی ئەنجام دەدات و بۆندەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ئیمزا دەکات.

یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند: پشکنینە پزیشکیەکە زیاتر بۆ ئەژنۆی ڕاستی ئەنجام دەدرێت چونکە لە ماوەی ڕابردوودا بۆ ماوەی چوار مانگ دورکەوتۆتەوە لە یاریگاکان بە هۆی پێکان لەو شوێنەیدا.