ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی ڕیال مەدرید ڕایگەیاند کە یانەکەیان تییۆ کۆرتوای بەلجیکی و گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی ئینگلیزیان گواستەوە ڕیزەکانی.

یانە ئیسپانیەکە بڵاوی کردەوە کە کۆرتوا بۆ ماوەی شەش وەرز و تا ساڵی ٢٠٢٤ گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیان ئەنجامداوە.

لە بەشێکی تری گرێبەستەکەدا ماتیۆ کۆڤاسیچی یاریزانی کڕواتی و ڕیال مەدرید ئیسپانی بە فەرمی بۆ ماوەی وەرزێک و بە شێوەی خواستن پەیوەندی کرد بە یانەی چێڵسی ئینگلیزیەوە بەڵام هیچ مەرجێک بۆ یانەی چێڵسی دانەنراوە تا دوای خواستنەکە کۆڤاسیچ بکڕێت.

بڕیارە رۆژی پێنج شەممە پشکنینی پزیشکی بۆ کۆرتوا لە مەدرید بکرێت و دواتر بە راگەیاندنەکان دەناسێنرێت.