ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەڵبژاردەی بەڕازیل لە مانگی داهاتوودا دوو یاری دۆستانە بەرامبەر سعودیە و ئەرجەنتین ئەنجام دەدات.

ناسنامەی ئەو دوو هەڵبژاردەیە ئاشکرابوو، کە هەڵبژاردەی بەڕازیل لە مانگی داهاتوودا یاری دۆستانەیان لە بەرامبەردا ئەنجام دەدات.

یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل رایگەیاندووە، هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە ١٢ی تشرینی یەکەمی داهاتوو لە ریازی پایتەختدا، دەبێتە میوانی سعودیە و دوای چوار رۆژیش لەو یارییە بەرامبەر ئەرجەنتین یاری دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەڵبژاردەی سامبا ئەمشەو کاتژمێر دوو و ٣٠ خولەک لە نیوجێرسی دەبێتە میوانی ئەمریکا و لە ١٢ی مانگیشدا رووبەڕووی سلڤادۆر دەبێتەوە.

بەڕازیل، کە پێنج جار نازناوی جامی جیهانی بەدەستهێناوە، لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیادا بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە بەلجیکا دۆڕا و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.