ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا دوێنێ‌ لە گەڕی یەكەمدا چەند یارییەك بەڕێوە چوو تیایدا هەڵبژاردەی ئێرلەندای باكور رووبەڕووی هەلبژاردەی بۆسنەو هیرسیك بووە، تیایدا یارییەكەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆلێك پێ‌ دۆراندو هەلبژاردەی بۆسنەو هیرسیك توانی یەكەم سێ‌ خاڵ بەدەست بهێنێت.

لەیارییەكی تریشدا هەلبژاردەی سویسراو هەلبژاردەی ئایسلەندا بەیەك گەیشتن تیایدا سویسرییەكان توانیان گۆڵبارانی هەلبژاردەی ئایسلەندا بكەن و تیایدا بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێ‌ وەڵام یاریەكەیان لەبەرژەوەندی خۆیان بەكۆتا هێناو سێ‌ خاڵی گرنگیان وەرگرت.

هەر لەیارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا هەردوو هەلبژاردەی ئیسپانیاو ئینلگتەرا لەسەر یاریگای ویمبڵی تایبەت بەهەلبژاردەی سێ‌ شێرەكە رووبەڕووی یەك بوونەوە تیایدا هەلبژاردەی ماتادۆرەكان واتا هەلبژاردەی ئیسپانیا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆلێك شكستی بە هەلبژاردەی ئینگلتەرا هێنا.

لە یارییەكی تریشدا هەلبژاردەی ئیستۆنیا و هەلبژاردەی یۆنان بەیەك گەیشتن و تیایدا یۆنانیەكان توانیان بە ئەنجامی گۆلێكی بێ‌ بەرامبەر سەركەوتن بەدەست بهێنن و سێ‌ خاڵی گرنگن وەربگرن.

هەلبژاردەی روسیای سپیش بە پێنج گۆڵی خاوێن شكستی كردە بەری هەڵبژاردەی سان مارینۆ، لە هەمان كاتیشدا هەلبژاردەی فنلندا رووبەرووی هەلبژاردەی مەجەر بووەو ئەمیش بەتاكە گۆڵێك توانی سێ‌ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنێت، هەلبژاردەی لۆكسمبرۆگیش توانی بە چوار گۆڵی بێ‌ بەرامبەر سەركەوتن بەسەر هەڵبژاردەی مۆلدۆڤیا بەدەست بهێنێت.