ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بریارە ئەمشەو کاتژمێر 9 و 45 خولەک هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریگای مارتینز ڤالیرۆ میوانداری هەڵبژاردەی کرواتیا بکات

ئیسپانیا پاش کرانە دەرەوەیان لەمۆندیال ئینریکی وەک راهێنەری نوێ دیاریکردوەو ئەویش گۆرانکاری گەورەی لە پێکهاتەکە ئەنجامداوە

کرواتیاش لە مۆندیالی 2018 ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و پلەی دووەمی بەدەستهێنا، بەڵام بەشێک لە یاریزانە سەرەکییەکان بەهۆی گەورە بونی تەمەنیانەوە وازیان لە یاریکردن هێناوە

ئیسپانیا یەک یاریی ئەنجامداوە لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بردنەوەی بەسەر ئینگلتەرا بەدەستهێناوەو کرواتیاش ئەمە یەکەم یارییە ئەنجامی دەدات

هەر ئەمشەو لەکاتژمێر 9 و 45 خولەکدا هەڵبژاردەی ئایسلەندا بەرامبەر بەلجیکا یاریی دەکات و هەنگاریاش روبەروی یۆنان دەبێتەوە.