ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە درێژەی یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا سوید لە یاریگای خۆی میوانداری تورکیای کرد

تورکیا سەرەرای ئەوەی لەدەرەوەی یاریگای خۆی یاریی دەکرد بەڵام توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکە بباتەوە

بەوەش هەڵبژاردەی تورکیا کۆی خاڵەکانی گەیاندە سێ خاڵ لە دوو یاریدا و لەدوای هەڵبژاردەی روسیاوەیە کە ئەو بە یەک یاریی سێ خاڵی کۆکردۆتەوە

لە یارییەکی تردا هەڵبژاردەی سربیا بە دوو گۆڵ لەگەڵ رۆمانیا یەکسان بوو، سکۆتلەنداش بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئەلبانیا ی بردەوە