ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە درێژەی یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا هەڵبژاردەی پورتوگال لە یاریگای خۆی میوانداری هەڵبژاردەی ئیتالیای کرد

تایمی یەکەم ئاستی هەردوو هەڵبژاردەکە لەیەکەوە نزیک بوو ، هەردولاش بێ گۆڵ یەکسان بون، تایمی دووەم پورتوگال باشتر یاریی کرد و توانیشی گۆڵێک لە رێگەی ئەندرێ سیلڤاوە تۆماربکات

ئەو گۆڵە بەس بوو بۆ ئەوەی پورتوگال بردنەوە بەدەست بهێنێت سەرەرای ئەوەی رۆناڵدۆ بەهۆی پشوەوە نەیتوانی بەشداری بکات

ئێستا پورتوگال بە سێ خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەی سێیەمی گرتوەو پۆڵەندا بە یەک خاڵ دووەمە و ئیتاڵیاش بە یەک خاڵ سێیەمە و چونکە دوو یاریی ئەنجامداوە.