ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژنامەکانی ئەرجەنتین تەئکید لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە سەری ساڵی 2019 یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین ناوی راهێنەری نوێی هەڵبژاردەکە رادەگەیەنێت

بە پێی پێشبینی رۆژنامەکانی ئەرجەنتین لە ئێستادا تاتا مارتینۆ بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە

رۆژنامەکان پێیانوایە تاکە رکابەری مارتینۆ ، تەنها پیکرمانی راهێنەری کۆڵۆمبیایە و ئەویش تا ئێستا رەزامەندی پیشان نەداوە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین.

لای خۆیەوە تابیا سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین ئاماژەی بەوەدا کە بە دڵنیایەوە سەری ساڵ ناوی راهێنەری نوێ بڵاودەکەنەوە

وتیشی: میسی لە ئێستادا پشوو وەردەگرێت و هەر کاتێکیش پێویستیان پێی هەبێت دڵنیایە لە گەرانەوەی.