ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە خولی نەتەوەكانی ئەوروپا، ئیسپانیا سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر كرواتیا بەدەستهێنا و بە شەش گۆڵی بێ بەرامبەر لێی بردەوە.

لە جەولەی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا و لە كۆمەڵەی چوارەمی خولی ئەیدا، ئیسپانیا لە شاری ئیلچ میوانداری كرواتیای خاوەنی پلەی دووەمی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیای كرد.

لە تایمی یەكەمدا، ئیسپانیا باشتر بینرا و توانیشی سێ گۆڵی لەسەریەك لە خولەكەكانی ٢٤ و ٣٣ و ٣٥دا لەلایەن ساول نیگوێز و ماركۆ ئەسینسیۆ و لۆڤری كالینیچەوە تۆماربكات، كە ئەمەی سێیەمیان بە هەڵە لە خۆیانی تۆماركرد.

لە تایمی دووەمدا، ئیسپانیا سێ گۆڵی تری لە خولەكەكانی ٥٠ و ٥٧ و ٧٠دا لە رێگەی رۆدریگۆ مۆرینۆ و سێرجیۆ رامۆس و ئیسكۆ ئەلاركۆنەوە تۆماركرد و بە شەش گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكەی لە سودی خۆی كۆتایی پێهێنا.

لە درێژەی یارییە دۆستانەكانی هەڵبژاردەكانی جیهاندا، ئینگلتەرا لە یاریگای كینگ پاوەر لە شاری لیستەر، میوانداری سویسرای كرد.

لە تایمی یەكەمدا، هەردوو هەڵبژاردە چەندین هێرشیان رووبەڕووی تۆڕی یەكتر كردەوە، بەڵام لە تۆماركردنی گۆڵدا سەركەوتوو نەبوون.

لە تایمی دووەمدا، ئینگلتەرا لە خولەكی ٥٤دا لەلایەن ماركۆس راشفۆردەوە گۆڵێكی تۆماركرد و هەر بەو گۆڵەش یارییەكەی بردەوە.

لە یارییەكانی تردا، پۆڵەندا و ئیرلەندا بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسانبوون و ئیرلەندای باكوریش بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئیسرائیلی بردەوە.

سەرەرای ئەوەی یارییەكە لە یاریگای لاوراد سقۆلور بەڕێوەچوو، بەڵام بەلجیكا كۆنترۆلی یاریگای گرتبوە دەست

توانیشی بە ئەنجامێكی گەورە و بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتن بەسەر ئایسلەند بەدەست بهێنێت

ئیدین هازارد گۆڵی یەكەمی بە لێدانی سزا تۆماركرد و لۆكاكۆش دوو گۆڵەكەی تری هەڵبژاردەی بەلجیكای كرد

بەوەش بەلجیكا بە سێ خاڵ و سویسراش بە سێ خاڵ لەپلەكانی یەكەم و دووەمی ریزبەندی كۆمەڵەكەیانن و ئایسلەنداش بە دوو یاری هیچ خاڵێكی كۆنەكردتەوە.

لە یارییەكی تردا هەنگاریا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یۆنانی بردەوە.