ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەخولی ئیتاڵیا ئینتەرمیلان بەرامبەر پارما یاریی دەکات و یوڤی پێشەنگیش ئەرکی گرانە.

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی ئیتالیا رۆژی شەممە سێ یاریی دەکرێن.

ئینتەرمیلان و پارما یەکەم یاریی هەفتەی چوارەم ئەنجام دەدەن و دواتریش ناپۆلی میوانداری فیۆرینتینا دەکات، هەرچی یانەی سامپدۆریاشە لە دەرەوەی یاریگای خۆی روبەروی فرۆسۆنی دەبێتەوە.

رۆژی یەک شەممەش سەرجەم یارییەکانی تری هەفتەی چوارەمی خولی ئیتالیا ئەنجام دەدرێن.

رۆما میوانداری چیڤۆ ڤیرۆنا دەکات و یوڤیش لە یاریگای خۆی روبەروی ساسولۆ دەبێتەوە.

ساسولۆ ئەم وەرزە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوەو تاکە یانەیە کە بە 7 خاڵ لەپلەی دووەمدا ببینرێت.

هەرچی یانەی ئەی سی میلانیشە لەدوا یاریی رۆژی یەک شەممەدا کاتژمێر 9 و 45 خولەک بەرامبەر کالیاری یاریی دەکات.

لەخولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس بە تەنها پێشەنگی ریزبەندی گرتوەو ساسولۆش بە 7 خاڵ لەپلەی دووەمدایە.