ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یاری لوتکەی خولی ئینگلتەرا لە نێوان تۆتنهام و لیڤەرپوڵ دەبێت و چێلسی و مانچستەر سیتیش ئەرکیان ئاسانە.

بریارە رۆژی شەممە بە یاریی لوتکەی نێوان هەردوو یانەی تۆتنهام و لیڤەرپوڵ رکابەریەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئینگلتەرا دەست پێبکەن.

یانەی چێلسی کاتژمێر 5 ی ئێوارە میوانداری کاردیف سیتی دەکات و مانچستەر سیتیش بەرابمەر فۆڵهام یاریی دەکات.

هەرچی یانەی مانچستەر یونایتدیشە لەدەرەوەی یاریگای خۆی روبەروی واتفۆرد دەبێتەوە.

رۆژی یەک شەممەش دوو یاریی دەکرێن، بیرنلی روبەروی ۆڵفەرهامبتۆن دەبێتەوەو ئیڤەرتۆنیش میوانداری وێست هام دەکات.

لەخولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ و چێڵسی و واتفۆرد بە 12 خاڵ پێشەنگن و مانچستەر سیتیش بە 10 خاڵ لەپلەی سێیەمدایە.