ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی ئۆنیفەرسۆ ڤالدانۆ لە رادیۆی موڤیستاری ئیسپانی ، گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی باسی لە چەند پرسێکی جیاواز کرد.

گواردیۆلا دڵخۆشی خۆی پیشاندا بەوەی راهێنەرایەتی مانچستەر سیتی دەکات و تەئکیدی کردەوە کە لە ژێر فشاری گەورەدا نییە.

وتیشی: لە ئیسپانیا کاتێک یارییەک دەدۆراین دەکەوتمە ژێر فشارێکی گەورەی رۆژنامەکانەوە و هێرشی توندیان دەکردە سەرم بەڵام لە ئینگلتەرا بە دۆرانی یارییەک توشی لێپرسینەوە نابین.

وتیشی: بەدوری نازانم رۆژێک لە رۆژان ببمە راهێنەری هەڵبژاردەیەک بەڵام پێشتر دەبێت بە وردی بیری لێبکەمەوە.

گواردیۆلا رەتیکردەوە لە ئێستادا بیری لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی کردبیتەوە.