ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا پاش نزیکبوونەوەی وەرزێکی نوێی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، سەرجەم ئەو خەڵاتانەی ئاشکراکرد، کە دەبەخشرێتە یانە بەشداربووەکانی خولەکە تا ئەو کاتەی پاڵەوانی خولەکە یەکلادەبێتەوە.

یوفا ئاشکرایکردووە، کۆی خەڵاتەکانی لەم وەرزەدا ملیارێک و ٩٥ ملیۆن یۆرۆیە و ١٩ ملیۆنی دەبەخشرێتە ئەو یانەیەی دەبێتە پاڵەوانی خولەکە.

خەڵاتی یانەکانی یاری کۆتایی ١٥ ملیۆن یۆرۆ دەبێت و ١٢ ملیۆن یۆرۆش دەبەخشرێتە ئەو یانانەی دەگەنە قۆناغی پێش کۆتایی.

١٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یۆرۆش دەدرێتە ئەو یانانەی سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستدەهێنن و هەر یانەیەکی قۆناغی ١٦ش بە نۆ ملیۆن ٥٠٠ هەزار یۆرۆ خەڵات دەکرێت.

یوفا ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر یانەیەکی بەشداربووی خولەکە ١٥ ملیۆن و ٢٥ هەزار یۆرۆی پێدەبەخشرێت و لە قۆناغی کۆمەڵەکانیشدا هەر بردنەوەیەک بە دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار و یەکسانبوونیش بە ٩٠٠ هەزار یۆرۆ خەڵات دەکرێت.