ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رکابەرییەکانی جەولەی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستی پێکرد و یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئایندهۆڤنی کرد

تایمی یەکەم بەرشەلۆنە بە گۆڵێکی لیۆنێل میسی پێشکەوت، تایمی دووەم عوسمان دیمبلی لەخولەکی 75 گۆڵی دووەمی بەرشەلۆنەی تۆمارکرد

پاش دوو خولەک میسی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی بەرشەلۆنەی تۆمارکرد

لەخولەکی 79 ئۆمتیتی بەکارتی سور کرایە دەرەوە، سەرەرای ئەوەش لەخولەکی 87 میسی گۆڵی سێیەمی خۆی و چوارەمی بەرشەلۆنەی تۆمارکرد و یاریەکەش هەر بەو ئەنجامە و بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە سودی بەرشەلۆنە کۆتایی هات.

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالی میوانداری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی کرد، تایمی یەکەم هەردولا بێ گۆڵ یەکسان بون، تایمی دووەم لەخولەکی 53 ئیریکسن گۆڵی پێشکەوتنی تۆتنهامی تۆمارکرد

لەخولەکی 86 ماورۆ ئیکاردی گۆڵی بەرامبەری بۆ ئینتەرمیلان تۆمارکردەوەو پێش کۆتایی هاتنی یارییەکەش بە چەند خولەکێک و لەکاتی زیادکراودا ماتیاس فیچینۆ گۆڵی براوەی بۆ ئینتەرمیلان تۆمارکرد

لە جەولەی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکان یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە ئانفێڵد میوانداری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی کرد.

لە خولەکەکانی 30 و 36 دا لیڤەرپوڵ دوو گۆڵی کرد، بەڵام هەرزوو یانەی پاریس سانجێرمان لەخولەکی 40دا گۆڵێکی کرد و جیاوازییەکەی کەم کردەوە

تایمی یەکەم لیڤەرپوڵ بەدوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە پێش بوو، تایمی دووەم پاریس باشتر دەرکەوت تا ئەوکاتەی مباپی لەخولەکی 83 گۆڵی بەرامبەری کردەوە

بەلام فیرمینیۆ توانی لەدواخولەکەکانی یارییەکەدا گۆڵی بردنەوەی لیڤەرپوڵ تۆماربکات.

یانەی ئەتلەتیکۆمەدریدی ئیسپانی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر مۆناکۆی فەرەنسی یاریی کرد

ئەتلەتیکۆمەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر مۆناکۆ بەدەستهێنا

لە یاریەکی تردا بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە کلۆپ برۆجی بەلجیکی بردەوە

هەرچی یانەی ناپۆلی ئیتاڵیشە لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە بێ گۆڵ لەگەڵ سرڤینای سربی یەکسان بوو.