ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا رایگەیاند، مەلەفی ئەڵمانیا شەرەفی میوانداریکردنی دوا یارییەکانی جامی یۆرۆی ٢٠٢٤ی پێ بەخشرا و کێبڕکێکەی لە مەلەفی تورکیا بردەوە.

یوفا روونیکردووەتەوە، لە پرۆسەی دەنگداندا، کە لە بارەگای یەکێتییەکەیان لە شاری نیۆنی سویسرا ئەنجامدرا، ئەڵمانیا زۆربەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و بەڕێوەبردنی جامەکەی پێبەخشراوە.

ئەمە بۆ دووەم جارە ئەڵمانیا میوانداری یارییەکانی جامی یۆرۆ دەکات، دوای ئەوەی لە ١٩٨٨یشدا هەمان پاڵەوانێتی بەڕێوەبردووە، ئەمە بێجگە لەوەی دوو جاریش شەرەفی میوانداریکردنی مۆندیالەکانی ١٩٧٤ و ٢٠٠٦ی پێبەخشراوە.