ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەنتۆنیۆ کۆنتی یەکێکە لەو بژاردانەی رۆژنامەی مارکا پێشبینی دەکات ریاڵ مەدرید گرێبەستی لەگەڵ ئیمزابکات.

ئەنجامە خراپەکانی یانەی ریاڵ مەدرید لەم وەرزەدا وای لە ئیدارەی یانەکە کردوە بیر لە داهاتوی لۆپتیگی راهێنەریان بکەنەوە.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان ، ئیدارەی ریاڵ مەدرید بەدوای جێگرەوەیەکی بەهێزی لۆپتیگیدا دەگەرێت.

رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردوە یەکێک لە بژاردەکانی بەردەم ریاڵ مەدرید ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری ئیتاڵییە.

ئەو رۆژنامەیە پێیوایە کۆنتی دەتوانێت بەشێک لە کێشەکانی ریاڵ مەدرید چارەسەر بکات و پێشتریش ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەکانی یۆڤانتۆس و چێلسی پێشکەش کردوە.

کۆنتی بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ ئیدارەی چێڵسی بریاریدا گرێبەستەکەی هەڵوەشێنێتەوەو تا ئێستاش پۆستی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی تری وەرنەگرتوە.