ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یەکێتی یاریزانە پیشەگەرەکانی تێنسی سەر زەوی جیهان، نوێترین ریزبەندی باشترین یاریزانانی تێنسی بڵاوکردەوە و رافایل نادالی ئیسپانی پارێزگاری لە پلەی یەکەم کردووە و رۆجێ فێدرێری سویسری و نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبیش بەدواییەکدا لە پلەکانی دووەم و سێیەمدان.

فێدرێر و جۆکۆڤیچ دەتوانن زیاتر لە نادال نزیکببنەوە لە جامی شەنگەهایدا، کە ئەم هەفتەیە لە چین بەڕێوەدەچێت، بەڵام نادال بەهۆی پێکانەوە بەشداری ناکات.

لەسەر ئاستی کچانیش، کارۆلین فۆزنیاکی دانیمارکی بەهۆی بردنەوەی نازناوی جامی بەیجینەوە، لە سیمۆنا هالیپی رۆمانی پێشەنگی ریزبەندی نزیکبووەتەوە.

ئەنجیلیک کیربەری ئەڵمانیش لە پلەی سێیەمدا ماوەتەوە و نئۆمی ئۆساکای ژاپۆنیش سەرکەوتنی بۆ پلەی چوارەم بەدەستهێناوە، ئیلینا سڤیتۆلینای ئۆکرانیش لە پلەی پێنجەمدایە.